شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانكۆی فاندربیلتی ئەمریكی، خواردنەوەی دوو كوپ، یان زیاتری قاوە بەشێوەی رۆژانە مەترسی زیادبوونی شێرپەنجەی جگەر زیاد دەكەن.
توێژینەوەكە لەئەنجامی 17 لێكۆڵینەوە وەرگیراوە، كە تێدا 20.5 هەزار كەسی تووشبوو بەشێرپەنجە شیكردنەوەیان بۆ كراوە.
هەر بەپێی توێژینەوەكە، جگە له قاوە ، كە هۆكارە بۆ شێرپەنجەی جگەر، جگەرەكێشانیش هۆكارێكی ترە بۆ زیادبوونی ئەو جۆرە لەنەخۆشی شێرپەنجە.
هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، كە خواردنەوەی قاوە بەشێوەی رۆژانە، بەرێژەی 41% مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر زیاد دەكاتو جگەرەكێشانیش بەرێژەی 37% نەخۆشییەكان زیاد دەكات.
هـ ـ ح