شارپرێس:
جێنارۆ گاتۆزۆی ئیتالیو راهێنەری یانەی ئەیسی میلان دەیەوێت ریزی یانە ئیتالییەكە جێبهێڵێت.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیتالیا، گاتۆزۆ دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئەیسی میلان بێت.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، ئەو راهێنەرە ئیتالییە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەی میلان دەیەوێت هاوینی داهاتوو ریزی یانەكەی جێبهێڵێت.
ساڵی رابردوو گاتۆزۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی میلانی وەرگرتو ئەنجامی ئەو راهێنەرە لەگەڵ یانەكەی وەك پێویست نییە.
هـ ـ ح