شارپرێس:
چەوری مەڕ كە كوردەواری بە ( بەز ) ناودەبرێت، بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان ئەم جۆرە چەوریە لە ڕووی شیكاریەوە سەرچاوەیەكی وزەی زۆرە و جۆری چەوریەكە لە ڕوی پێكھاتەوە لە ڕۆنی ڕووەكی زۆر جیاوازە وە ھەندێك لە ڤیتامینەكانی تێدایە بەتایبەتی ئەوانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە.
توێژینەوەكان لەسەر ( بەز ) زۆرن ھەندێكیان باسی سودەكانی دەكەن و ھەندێكی تریان باسی زیانەكانی دەكەن.
خواردنی بەزی مەڕ بەبڕێكی دیاریكراو لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك ھەندێك سودی ھەیە :
١- كاریگەری لەسەر پێست ھەیە ، ئەگەر وەك ماسك بەكاربێت بەلابردنی ھەندێك خڵتە و پیسی لەسەر پێست بە كاریگەری ھەندێك پڕۆتین تێیدا.
٢- ھاوكارە بۆ چارەسەری ھەندێك كێشەی هەوكردنی جومگە پاش تواندنەوەی لەگەڵ ھەندێك جۆر زەیتی ڕووەكی وە بەكارھێنانی لەسەر جومگە.
٣- ھاوكارە بۆ درێژبوونەوەی قژ و برژانگ ئەگەر بەشێوەیەكی دروست لێیان بدرێت.
٤-سەرچاوەی خۆراك و بەھێزبوونی ھەندێك ئەندامە وەك جگەر و ڕیخۆڵە ... ھتد.
٥- دەركردنە دەرەوەی ژەھری كۆكراوە لەلەشدا لە ئەنجامی خواردنی ھەندێك خۆراك تێر بەچەوریەكان.
- ھەندێك لە توێژینەوەكانی تر باسی زیانەكانی دەكەن بۆ توشبوون بە نەخۆشی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و شێرپەنجەی مەمك و زەھایمەر ...ھتد.
- زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی قەڵەوی و ئەمەش ھۆكارە بۆ نەخۆشی شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن و جەڵدەی مێشك و ھەوكردنی جومگەكان .
لە كۆتاییدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی كەخواردنی بەزی مەڕ بەبڕی زۆر زیانی زیاترە لەسودەكانی ، بەڵام ئەگەر بەزێكی تەندروست بێت بەبڕێكی زۆر كەم لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك لەگەڵ ئەمەشدا فول صویا و كەتان گوێز بخورێت كە سەرچاوەی ترشە چەوریەكان و ئۆمێگا (٣) سودی زۆرە .
پێگەی را.ت.س
س.هـ