دیمبلی ئامادەیە

وەرزش

08/04/2019‌ 826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە بۆ یاریكردن‌و لەپێكانەكەی چاكبووەتەوە.

رۆژنامەی مۆندیۆی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە عوسمان دیمبلی لەهەفتەی رابردووەوە گەڕاوەتەوە بۆ راهێنانە بەكۆمەڵەكان‌و بەتەواوی لەپێكانەكەی چاكبووەتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە دیمبیلی بۆ یاری بەرشەلۆنەو مانچستەر یونایتید لەرۆژی چوار شەممەو لەخولی یانە پاڵەوانەكان ئامادەیە، بەڵام دیارنییە بەشداری یارییەكە دەكات، یان نا.

سێ‌ هەفتەیە عوسمان دیمبلی بەهۆی پێكانەوە بەشداری یارییەكانی بەرشەلۆنەی نەكردووە، كە ئەوەش كارگەری لەسەر ئاستی یانە كەتەلۆنییەكە كردووە.

هـ ـ ح