بیبەری توون بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی سییەكان خاودەكاتەوە

تەندروستی

09/04/2019‌ 950 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە بەئامانجی سنووردانان بۆ بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی سییەكان،  گرنگە بیبەری توون بەشێوەیەكی  مامناوەند بخورێت .

لێكۆڵینەوەكە دەڵێت " رەگەزەكانی بیبەری توون توانای ئەوەیان تێدایە سنوور بۆ بڵاو بوونەوەی شێرپەنجەی سییەكان دابنێن ، ئەوەش دۆزینەوەیەكی زانستی تازەیە،  بەتایبەت شێرپەنجەی سییەكان بەشێوەیەكی چوونیەك لای ژنان و پیاوان هۆكاری سەرەكی مردنە ، زاناكانیش سەرنجی هەندێ خانەی سییەكانیان داوە كە بیبەری تیژ بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكانیان خاو كردۆتەوە ؛ ئەوەش ئومێدی ئەوە زیاد دەكات كە دەرمانێكی كاریگەر بۆ چارەسەری شیرپەنجەی سییەكان بدۆزرێتەوە ، كە لەئیستادا مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو جۆرە شێرپەنجەیە بەو جۆرە دەرمانەی ئیستا لەبەردەستە زۆر قورسە ، ئەویش بەهۆی ئەوەی ناتوانرێت لە قۆناغە بەراییەكاندا  تووشبوون بە نەخۆشییەكە دیاری بكرێت و بدۆزرێتەوە ".

بەپێی لێكۆڵینەوەكە بیبەری توون ژمارەی خانە شێرپەنجەییەكانی لەناو سیی ئەو مشكە تاقیگەییەكان كەمكردبۆوە بە بەراورد بەو مشكانەی لەڕێگای بیبەری تیژەوە چارەسەریان بۆ نەكراوە ، بەوەش ئەگەری ئەوە هەیە لەڕێگای ئەو رەگەزە سرووشتیانەی لەناو بیبەری تیژدا هەن چارەسەری یەكێك لە شێرپەنجە هەرە ترسناكەكان بكرێت كە لەئێستادا چارەسەركردنی زۆر قورسە ، هەروەك لیكۆڵینەوەكە پێشنیازی ئەوەی كردووە كە هاوشان لەگەڵ بەكارهێنانی چارەسەرەكانی تری وەك چارەسەری كیمیایی واباشە بیبەری تیژیش بەكارنهێنرێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی