سزای قورس‌و توند لەلایەن ئەمریكاوە بۆ ئێران‌و سوپای پاسداران بەرێوەیە

جیهان

09/04/2019‌ 2328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئێستادا پرسیار ئەوەیە، كە كەوتنە نێو لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بە چ واتایەك دێت؟ كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رۆژی دوو شەممە بڕیارێكی لەدژی سوپای پاسدارانی ئێران لەو بارەوە دا.

كەوتنە نێو پێڕستی ڕەشی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بەو واتایەیە، كە گروپێكی دیاریكراو لەلایەن سوپای ئەمریكاوە وەك تاقمێكی تیرۆریستی دەناسرێت و هەمان ئەو هەڵسوكەوت و مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، كە لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەكانی تردا دەكرێت.

ئەو لیستە دووبەشی سەرەكی لەخۆدەگرێت، یەكەم، ناوەندە تیرۆرییە بیانییەكان (FTO)، كە ئەو وڵاتانەی دەكەونە نێو ئەو لیستەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و بەرگریكارانەیان لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا لەگەڵ دەكرێت.

ئەمریكا لە ساڵی1977ەوە تائێستا ناوی زۆر گروپ و تاقمی لەو لیستەدا جێگریكردووە، كە كە گرنگترینیان رێكخراوی داعش، جوندوڵا، حەماس، قاعیدەو چەند گروپێكی تر.

لیستی دووەم، كەس‌و ناوەندە ناسێنراوەكان بەناونیشانی تیرۆریزمی جیهانی (SDGT)ییە، كە ئەو لیستە نزمتری لەوەی پێشووتر لەڕوانگەی مەترسی دروستكردن بۆ ئەمریكاو بەرژەوەندییەكانی هەیەو ئەو لیستەش لەسەر فرمانێكی جۆرج بۆشی سەرۆكی ساڵانی پێشووتری ئەمریكا لەساڵی2001دا دانرا.

تاقمە ئیسلامییەكانی لیبیا، هەندێك تاقمی چەكداری كۆڵۆمبیاو سوپای سووری ژاپۆن لەو لیستەدان، بەڵام ترامپ وڵاتی ئێران و سوپای پاسدارانی "ئێران"ی لەلیستی یەكەمی تاقمە تیرۆریستی‌و مەترسیدارەكان داناوە.

بەگشتیش ئەو تاقم و گروپانە لە ئێستا بەدواوە لەگەڵ ئێراندا لەنێو پێڕستی (FTO)دان و لە ساڵانی 1997 تا 2018ەوە، كەوتوونەتە نێو ئەو لیستەوە، بەمشێوەیەی خوارەوەن.

(ئەبوسەیاف) لەوڵاتی فیلیپین، ساڵی 1997

(حەماس) لە وڵاتی فەلەستین و حیزبوڵا لە وڵاتی لوبنان، ساڵی1997

پارتی كرێكارانی كوردستان(PKK)  لەتوركیا، ساڵی 1997

(قاعیدە) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا، ساڵی1999

(بزووتنەوەی ئیسلامی ئۆزبەكستان)  لەوڵاتی ئۆزبەكستان و ئەفغانستان،  ساڵی2000

لەشكری (تیبە) لە وڵاتی وڵاتی پاكستان، ساڵی2001

(سوپای كۆماری ئیرلەندا CIRA) لەبەریتانیا، ساڵی2004

(الشباب) لە سۆماڵ، ساڵی2008

(جوندوڵڵا) لە پاكستان، ساڵی 2010

(بوكۆحەرام) لە نەیجیریا، ساڵی2013

(جماعە نصرە الاسلام‌و المسلمین) لەوڵاتی مالی، ساڵی2017

(ڕێكخراوی داعش) لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، ساڵی 2018

كەوتنە نێو لیستی ڕەشی ئەمریكادا چی دەگەیەنێت؟
بەپێی ڕاگەیاندنی پێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  كەوتنە نێو لیستی تاقمە تیرۆریستییەكانی ئەمریكا  بەو واتایەیە، كە حكومەتی ئەمریكا ئەو وەك دوژمنی سوپای ئەمریكا سەیر دەكات و لەگەڵ ئەو وەك تاقمێكی تیرۆریستی  و دوژمنی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی هەڵسوكەوت دەكات.  

لەگەڵ ئەمانەشدا بۆ ئەو گروپانە سزای توندی ئابووری زیاتر، قەدەغەكردنی بازرگانی و هاتوچۆكردن لە خاكی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریكا، ڕوبەڕوكردنەوەی دادگایی بۆ ئەندامانی ئەوان و ئەگەری هەڵسوكەوتكردنی سەربازیانە لەگەڵیان و زۆر هەنگاوی دژانەیەتر لەبارەیانەوە دەگیرێتە بەر.

وەرگێڕان‌و ئامادەكردن: یاسین نادر

بەپەلە