شارپرێس:
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌ڵێ، ساڵی 2015 ده‌یانویست ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌كه‌یان بگوازنه‌وه.
ماریا بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی باسیان له‌گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بۆ ڕیزی به‌رشه‌لۆنه كردووه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا مانچسته‌ر یونایتد زیاتر له 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه ته‌رخانكرد، ئه‌وه‌ش بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه سه‌خت بوو.
سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا له‌وه‌رزی داهاتوودا بۆ ڕیزه‌كانی به‌رشه‌لۆنه ڕایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نییه، وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بابه‌ته‌كه یه‌كلاده‌كاته‌وه.
ڕ . ج