هازارد: تۆپی پێ‌ پێویستی بەزەیدانە

وەرزش

12/04/2019‌ 778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی ئینگلیزی وەسفی زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی كرد.

هازارد لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، زەیدان، كاتێك لەیانەی ریاڵ مەدرید یاریزان بوو، ئاستێكی باشی پێشكەش دەكرد، كاتێكیش بووە راهێنەر بەهەمان شێوە بوو.

ئەو یاریزانە بەلجیكییە ئەوەشی راگەیاند، كە بەهۆی ئەو ئاستە باشەی زەیدان لەبوارە جیاوازەكان پێشكەشی دەكات، بۆیە تۆپی پێ‌ پێویستی بەو یاریزانەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا دەنگۆ هەیە، كە یانەی ریاڵ مەدرید لەهاوینی داهاتوو ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی دەكرێت.

هـ ـ ح