رووفاتەكانی كوردن..گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەپارێزگای سەماوە دۆزرایەوە

عیراق

12/04/2019‌ 1397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە پارێزگای موسەننا لە باشووری عێراق دۆزرایەوە و هەموو رووفاتەكانیش كوردن.

لە بەیاننامەیەكدا ئەحمەد مەنفی جەودە پارێزگاری موسەنا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، بیابانی پارێزگای سەماوەگۆڕێكی بەكۆمەڵی سەردەمی ڕژێمی پێشوو دۆزراوەتەوەو تیمێكیش سەرقاڵی دەرهێنانی روفاتەكانن.

پارێزگاری موسەنا ئاشكراشی كردوە، سەرجەمی ئەو كەسانەی لەو گۆڕە بەكۆمەڵەدان هاوڵاتیی كوردن.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوە كردوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم لەپەیوەندیدان بۆ رادەستكردنەوەی تەرمی ئەو رووفاتانە.
 
رژێمی بەعس لەسەرەتاكانی ساڵی 1988 شاڵاوی ئەنفالی لە دژی كورد دەستپێكردو بە شەش قۆناغ زیاتر لە 182 هەزار كوردی لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان گواستەوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئەنفالی كردن.


س.هـ