ئەو ناوبژیوانەی یاری بەرشەلۆنەو مانچستەر یونایتید بەرێوەدەبات

وەرزش

15/04/2019‌ 645 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەو مانچستەر یونایتید رۆژی سێ‌ شەممە لەیاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

بەپێی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی ئیسپانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپی، فیلیكس بریچی ئەڵمانی بۆ بەرێوەبردنی یارییەكە دەستنیشانكردووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە ئەو ناوبژیوانە ئەڵمانییە پێنج یاری بەرشەلۆنەی لەخولی یانە پاڵەوانەكان بەرێوەبردووەو دوو یاری لەئەتلەتیكۆ مەدرید و مانچستەر سیتی بردووەتەوە.

سێ‌ یارییەكەی تریش بەرشەلۆنە یەكسان بووە لەبەرانبەر میلان‌و ریاڵ مەدریدو چیڵسی.

هـ ـ ح