منداڵێك بەكێشی سێو.. بچووكترین منداڵی جیهان بۆ ژیانی ئاسایی دەگەڕێتەوە

تەندروستی

20/04/2019‌ 842 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بچووكترین منداڵ، كە لەئۆكتۆبەری رابردوو لەژاپۆن دایكبوو، تەنیا كێشی سێوێكی هەبوو، گەڕایەوە بۆ ژیانی ئاسایی.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، ریوسوك سیكیا، كە بەنەشتەرگەی لەدایكبووە، دوای 24 هەفتەو پێنج رۆژ، ئەوەش دوای بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی دایكی لەدایكبووە.

كێشی ئەو منداڵە لەكاتی لەدایكبوون، تەنیا 258 گرام بووە، ئەوەش ژمارەی پێوانەیی بچووكترین منداڵی شكان، كە كێشی 268 گرا بووە لەساڵی رابردوو.

ئەو منداڵە ئێستا نەخۆشخانەی جێهێشتووەو لەشاری تۆكیۆ گەڕاوەتەوە ماڵەكەی، بەهۆی ئەوەی تەندروستی بۆ گەڕاوەتەوە، كێشیشی وەك منداڵێكی ئاسایی لێهاتووە.

ئەو منداڵە درێژییەكەی 22 سەنتیمەتر بووە، لەماوەی ئەو چەند مانگە لەنەخۆشخانە ماوەتەوەو چارەسەری بۆ كراوە.

هـ ـ ح