شارپرێس:
ئه‌كته‌رێكی كۆمیدیی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنا‌و بووه سه‌رۆكی نوێی ئۆكرانیا.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا ڤلادیمێر زیلینسكی، ئه‌كته‌ری كۆمیدیی ئۆكرانی توانی ده‌نگی نزیكه‌ی 70%ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت‌و ببێته براوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.
پیترۆ پۆرۆشینكۆ، سه‌رۆكی ئێستای ئۆكرانیا گورزێكی گه‌وره‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ركه‌وت و ده‌نگی نزیكه‌ی 25%ی خه‌ڵكی ئۆكرانیای به‌ده‌ستهێنا.
پۆرۆشینكۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دانی به‌شكسته‌كه‌ی خۆیدا نا و وتی:"له‌سیاسه‌تدا ده‌مێنمه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئۆكرانیا ده‌بێته ئه‌ندامی ناتۆ و له‌سزاكانی ڕوسیا ده‌ربازیده‌بێت".
ڕ. ج