شارپرێس:
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌ریزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و چوار به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌و حزبه ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چوار کارگێڕ وئەندامی مەڵبەندی ۱۱ی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی له‌نامه‌یه‌كدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌كۆمه‌ڵ ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێن:"دوای ئەوەی چەندین هەوڵ وپێشنیارمان رەتکرایەوە لەلایەن باڵی دەست رۆیشتوی ئەنجومەنی بانگەواز وبەڕێوەبردن بۆ چاککردنی کێشەوگرفتە سەپێنراوەکانی هەردوو مەڵبەندی هەولێر، ئێمەی کارگێڕ وئەندامانی مەڵبەندی ۱۱ی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان رادەگەیەنین".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، " دووپاتی دەکەینەوە کە پشتگیری هەر سێ سەرکردایەتییە دەست لەکارکێشاوەکان دەکەین بۆ هەر پڕۆژەیەکی سیاسی سەربەخۆ کە خزمەتی رابوونی ئیسلامی بکات".
ده‌قی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بۆ/ رای گشتی
بابەت/ دەست لەکارکێشانەوە
دوای ئەوەی چەندین هەوڵ وپێشنیارمان رەتکرایەوە لەلایەن باڵی دەست رۆیشتوی ئەنجومەنی بانگەواز وبەڕێوەبردن بۆ چاککردنی کێشەوگرفتە سەپێنراوەکانی هەردوو مەڵبەندی هەولێر، ئێمەی کارگێڕ وئەندامانی مەڵبەندی ۱۱ی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی کە لەخوارەوە ناو وپۆستەکانمان هاتووە دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان رادەگەیەنین لەبەروای رۆژی دووشەممە ۲۳.٤.۲۰۱۹ وە دووپاتی دەکەینەوە کە پشتگیری هەر سێ سەرکردایەتییە دەست لەکارکێشاوەکان دەکەین بۆ هەر پڕۆژەیەکی سیاسی سەربەخۆ کە خزمەتی رابوونی ئیسلامی بکات..
1_(هێمن ڕسوڵ ) کارگێڕ مەڵبەند
2_(عبدالقادر ابراهیم) ئەندام مەڵبەند
3_(ڕفعت ڕووف) ئەندام مەڵبەند
4_(بروسک عوسمان ) ئەندامی مەڵبەندو بەرپرسی لقی مامۆستایان
ڕ . ج