ئینستگرام بیر لەهەڵگرتنی یەكێك لەتایبەتمەندییەكانی دەكاتەوە

جیهان

24/04/2019‌ 814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانیارییەكەی دزەپێكراو باس لەوە دەكات ، تۆڕی كۆمەڵایەتی دەیەوێت ژمێرەی لایكەكان لە پۆستی بەكارهێنەرانیدا لابدات .

یەكەم كەس، كە ئەو زانیارییە دزەپێكراوەی ئاشكرا كرد پسپۆڕی تەكنیكی جاین مانشون وونگ بوو لەپێگەی "تیكراش"، كە كۆپییەك لە دیزاینە نوێكەی ئینستگرامی بڵاوكردەوەو تێیدا دەردەكەوێت ژمیرەری لایكەكان بزرە ، بەجۆرێك جگە لەو كەسەی پۆستەكەی كردووە هیچ كەسێكی تر نازانێت جەند كەس لایكیان كردووە .

ئەو پێگە، كە پسپۆری بابەتە تەكنەلۆژییەكانە لەپێگەی ئینستگرامەوە گوستوویەتییەوە ، بڵاویكردەوە، دەمانەوێت هەواداران بەشداری لەو پۆستەدا بكەن كە بڵاوت كردووەتەوە ، نەوەك بەدوای ئەو ژمارە لایكە بكەون كە بۆت كراوە، لەڕێگای ئەم گۆرانكارییەوە تەنیا كەسی خاوەن پۆستەكە دەزانێت جەند كەس لایكی بابەتەكەیان كردووە.

پێگەی "تیك كرانش" باسی لەوەش كردووە، كە لابردنی ژمێرەری لایكەكان لەسەر ئینستاگرام وادەكات عەقڵییەتی "كولتووری مێگەلی" كەم بكاتەوە ، ئەو كولتوورەی  وا لەزۆر بەكارهێنەر دەكات لایكی بابەتێك بكەن تەنیا لەبەر ئەوەی لایكی زۆرە ، ئەوە جگە لەوەی هەستی كێبڕكێ لەنێوان بەكارهێنەرانی ئەپڵیكەیشنەكە كەمدەكاتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی