شارپرێس.. حلمى ره‌سول ره‌زا
سه‌رۆكى پێشووى سودان عومه‌ر به‌شیر، داواى كۆمه‌ڵكوژى سێیه‌كى گه‌لى سودانى كردوه، وه‌ك وه‌لامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆپیشاندانه‌كان، كه ماوه‌ى 4 مانگ له دژى به‌رپاكرابوو.
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى له سودان، محمد حمدان دقلو حمیدتى ئاشكراى كرد، به‌شیر داواى كردوه سێیه‌كى گه‌لى سودان له ناوببرێت.
حمیدتى وتویه‌تى : " له چوارچێوه‌ى راوێژكردنمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پێشوو بۆ ده‌رچوون له كێشه‌كه، پێشنیارى كۆمه‌ڵكوژى سێیه‌كى خه‌ڵكى بۆ كردین، بۆ ئه‌وه‌ى؛ ئه‌وانه‌ى ده‌مێننه‌وه به ئاسایش و كه‌رامه‌ته‌وه بژین، له‌م چركه ساته‌دا بریارماندا راوێژ بۆ گۆڕانكارى ئه‌نجام بده‌ین".
دیاره ئه‌مه دووه‌مجاره قسه له‌سه‌ر داواكارى به‌شیر ئاشكرا ده‌كرێت، پێش ئه‌وه رۆژنامه نوسى سودانى (عوسمان میرگنى)، ئه‌م داوایه واى له سوپاى سودان كرد بۆ لادانى سه‌رۆكى پێشوو عومه‌ر به‌شیر.
مێرگنى له به‌رانبه‌ر كۆبونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌راندا وتى " سه‌ركرده‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى پێیان راگه‌یاندوه، به‌شیر پێش ئه‌وه‌ى به رۆژێك بڕیارى كه‌نارگیركردنى بدرێت به‌یه‌ك وشه پێى وتون : ئێوه هه‌موتان ده‌زانن ئێمه مه‌زهه‌بى مالكى په‌یره‌و ده‌كه‌ین، ئه‌م مه‌زهه‌به‌ش رێگه به‌سه‌رۆك ده‌دات 30% ى گه‌له‌كه‌ى بكوژێت، به‌لكو بۆچونێكى تریش هه‌یه كه ده‌ڵێ ده‌توانێ 50 % ". پاشان به‌شیر كۆتایى به قسه‌كانى هێناوه‌و وتویه‌تى : 48 كاژێر له به‌رده‌متاندایه نامه‌وێ كه‌س له‌به‌رانبه‌ر سه‌ركرده‌كان بوه‌ستێت، جا ئه‌گه‌ر بێت و سێیه‌كى جه‌ماوه‌ریش بێت.
مێرگنى ده‌ڵێ: سه‌ركرده‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى له‌م چركه‌ساته‌دا بڕیاریاندا ، پێویسته به فیعلى ئه‌م سه‌رۆكه له كاربخرێت.
Sputnik news