قسەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی كردووە
شاسوار عەبدولواحید گەڕانەوەی بۆ هەرێم دوادەخات

کوردستان

25/04/2019‌ 10410 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان دواخستووەو بۆ ئەوەش قسەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كردووە.

شاسوار عەبدولواحید بڕیاربوو رۆژی پێنج شەممە بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، وەك ئەوەی خۆی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دوو رۆژ پێش ئێستا رایگەیاند، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییەكانی شارپرێس، شاسوار عەبدولواحید بڕیاری گەڕانەوەی بۆ هەرێم دواخستووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاسوار عەبدولواحید تەلەفۆنی لەگەل هەندێك لەبەرپرسانی یەكێتی كردووەو گلەیی ئەوەی كردووە، كە بۆچی وای بەرانبەر دەكەن.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە چاوەڕێی كاری وای لەبەرپرسانی پارتی دیموكرات كردووە، بەڵام ئەوەی لەیەكێتی چاوەڕێ‌ نەكردووە.

چەند رۆژێكە كێشەو ئاڵۆزی لەناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دروستبووە، كە ئەو كێشانە دابەشبوونی لەناو جوڵانەوەكە دروست كردووە.