شارپرێس:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/5/2019 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى ده‌ركرد:
1- به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى ئومێد عه‌بدوڵڵا ناسراو به (جێگر) سه‌رپه‌رشتیارى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى نه‌ورۆز، كه به هۆى لێدوانى نادروست و بێ به‌ڵگه بۆ ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن قسه‌ى كردبوو، بانگهێشتى باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان كرابوو، بڕیار درا به:
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو، كه له كۆبوونه‌وه‌ى رابردوو بڕیارى له‌سه‌ر درابوو.
• به هیچ شێوه‌یه‌ك ئومێد عه‌بدوڵڵا مافى سه‌رپه‌رشتیارى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى نه‌ورۆزى نابێت و، بۆى نییه له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه ئاماده‌بێت.
2- دواخستنى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان تا كۆتایی هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز،ئه‌مه‌یش به هۆى رێزگرتن له‌م مانگه پیرۆزه و، دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز خوله‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
3- یارییه‌كانى گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى نایابى لاوانى كوردستان له رۆژى پێنجشه‌ممه 9/5/2019 به‌رێوه ده‌چێت، له رۆژى هه‌ینى 10/5/2019 به هۆى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كانى كۆتایی ساڵى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، خوله‌كه ده‌وه‌ستێت و له رۆژى هه‌ینى 24/5/2019 گه‌ڕى هه‌شته‌م به‌ڕێوه ده‌چێت.
4- یارییه‌كانى گه‌ڕى پێنجه‌م و كۆتایی خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، رۆژى دووشه‌ممه 6/5/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
5- ئاگادارى یانه به‌شداربووه‌كانى قۆتاغى كۆتایی خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، له گه‌ڕى كۆتایی خوله‌كه هه‌ر كێشه و گرفتێك له نێو یاریگه رووبدات، دواى لێكۆڵینه‌وه یانه‌ى خه‌تابار بۆ ریزى یانه پله‌سێیه‌كانى كوردستان داده‌به‌زنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى یارییه‌كان ده‌كه‌ن.
6- له یارى نێوان سیروانى نوێ و زاخۆ له خولى نایابى لاوانى كوردستان، به هۆى هه‌ڕه‌شه و هێرشكردن بۆ سه‌ر ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست له لایه‌ن یاریده‌ده‌رى پزیشكى یانه‌ى زاخۆ(محه‌ممه‌د ئیبراهیم)، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• ناوبراو بۆى نییه له یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
7- له گه‌ڕى كۆتایی خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكارانى وه‌رزشى نابێت له نێو گۆڕه‌پانى یاریگه رووماڵ بكه‌ن، ده‌توانن له‌سه‌ر په‌یژه‌كانى یاریگه و ده‌ره‌وه‌ى یاریگه كاره‌كانى خۆیان بكه‌ن.
8- غه‌رامه‌كردنى هه‌ردوو یانه‌ى پیره‌مه‌گروون و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆى ئاماده‌نه‌بوونیان له یارییه‌كانى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، له یارییه‌كانى داهاتوو هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاماده‌ى یارى نه‌بێت، راهێنه‌رى یانه‌كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز راده‌گیرێت.
9- هه‌ژماركردنى ئه‌نجامى یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
• ئافره‌تانى هه‌ولێر (5) پیره‌مه‌گروون (سفر).
• سێمێڵ (5) هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید (سفر).
10- به هۆى لێدوانى نادروست بۆ ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن له لایه‌ن راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ (عه‌باس فه‌ره‌ج)، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنى نابراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زارى دینار.
• پێویسته ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بێت.
11- شه‌وى پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینى 9/5/2019 له كاتژمێر 9:00 ـى شه‌و، مه‌ڕاسیمى كۆتایی خه‌ڵات و رێزلێنان له یانه‌كانى خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م و گۆڵكارى خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.