تاقیکردنەوەی فڕۆکەیەک بە خێرایی سەرو دەنگ

هەمەڕەنگ

04/05/2019‌ 487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بۆ یەکەمجار لە مێژوو دا بەریتانیا سەرکەوتوو بوو لە تاقیکردنەوەی فڕۆکەیەکی خێرا بە خێرایی سەروی دەنگ کەباڵەکانی بچووک بوون.


رۆژنامەی "Aerospace Testing International"، بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە ناوی "ماگما"یە و  زانایان لە زانکۆی "مانچستەر" بەبەکارهێنانی بەشەکانی ماددەی تیتانیۆم کە ماددەیەکی زۆر سووکە و، لەهەمان کاتدا زۆر بە بەهێزی دیزاینی ئەم فڕۆکەیان کردووە.

فرۆکەکە لەڕێگەی چاپەمەنی سێ رەهەندی سەر بە کۆمپانیای BAE Systems بەرهەمهێنراوە.


فڕۆکەکە لەڕێگەی بە تێپەڕبوونی هەوا بۆ نێو ئەو بۆشاییانەی کە لەسەر باڵە بچووکەکانی دروستکراوە، خێرایی زیاددەکات بۆ خێرایی سەرو دەنگ و، دەتوانێت مانۆڕ و جووڵانەوە بکات.


کۆمپانیاکە رایانگەیاند، ئەم تەکنەلۆجیایە زۆر ئاساییە و دەتوانرێت بەشێوەیەکی گەورە جێی باوەڕ بێت، هەروەها بەبەراورد لەگەڵ فڕۆکە هاوشێوە ئاساییەکانی دیکە تێچووی پارەی زۆر کەمترە.


هەروەها بەبوونی ژمارەیەکی کەم کەلێن لەسەر لەشی فڕۆکەکە، لە رادار وندەبیت.

س.هـ