یۆڤانتۆس هەوڵی كڕینی دی لیخت دەدات

وەرزش

05/05/2019‌ 376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆس هەوڵی كڕینی یاریزانی هۆڵەندی ‌و یانەی ئاساكس ئەمیستەردانی دی لیختی ئەو وڵاتە دەدات.

بێر پاولو مارینۆی بەرێوەبەری هونەری ئاشكرایكردووە، كە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو دی لیخت بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی بەرشەلۆنەو یانەی ریاڵ مەدریدو چەند یانەیەكی تریش هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە هۆڵەندییە دەدەن.

دی لیخت تەمەنی 21 ساڵەو لەیارییەكانی ئایاكس ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە ئەو یانە گەورانەی ئەوروپا دەیانەوێت بیكرن.

هـ ـ ح