نیمار پلانی رۆشتن لە پاریس سان جێرمان دادەنێت

وەرزش

07/05/2019‌ 383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان پلانی ئەوە دادەنێت لەهاوینی داهاتوو ریزی یانە پاریسییەكە جێبهێڵێت.

پێگەی "لۆ 10 سپۆرت"ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، نیمار داوای لەباوكی كردووە، كە بەرێوەبەری كارەكانییەتی كارەكانی رۆشتنی لەیانەی پاریس سان جێرمان رێكبخات.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە باوكی نیمار كار بۆ ئەوە دەكات بەرنامەیەكی تۆكمە دانێت بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە ریزی یانە پاریسییەكە جێبهێڵێت.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە نیمار دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانی‌و لەخولی ئیسپانیش یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بكات، كە پێشتر لەیانەی بەرشەلۆنە یاری دەكرد.

هـ ـ ح