نـرخـی دۆلار لـەبـازاڕەكـانـی هـەرێـمـی كـوردسـتـان نـزمـدەبـێـتـەوە

کوردستان

08/05/2019‌ 985 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 119 هەزارو 950 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 119 هەزارو 950 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆ نرخەكەی رووی لەنزمبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 134 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 155 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 9 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح