شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی عیبری ڕۆژی سێشه‌ممه زانیاری له باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه‌وه ئاشكرا كرد كه گوایه له وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئیسرائیلی ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێت و قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت، به‌ڵگه‌نامه‌كه تایبه‌ته به پلانی "مامه‌ڵه‌ی سه‌ده" ئه‌مریكی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان عه‌ره‌به‌كان و ئیسڕائیلییه‌كان.
هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی (ئیسڕائیلی یان ئه‌مریكی یان فه‌ڵه‌ستینی) ئه‌وه‌یان پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه كه له به‌نده‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، ڕۆژنامه‌ی (ئێسرائیلی ئه‌مڕۆ) كه نزیكه له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیسرائیله‌وه بڵاویكردۆته‌وه، دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هه‌مان ڕۆژنامه‌دا ئه‌نجامداوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له یۆنیۆی ئاینده، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه بڵاوبكاته‌وه ، هه‌ر چه‌نده هێشتا وورده‌كاری و ناوئاخنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه. ڕۆژنامه‌ی ناوبراو باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه پلانه‌كه ئه‌م خاڵه سه‌ره‌كییانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت:
یه‌كه‌م _ ڕێككه‌وتن
به گوێره‌ی مامه‌ڵه‌كه ڕێككه‌وتنێكی سێقۆڵی له نێوان ئیسڕائیل و ڕێكخراوی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستین و جوڵانه‌وه‌ی حه‌ماس واژۆ ده‌كرێت، ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستینی به ناوی ((فه‌ڵه‌ستینی نوێ)) له یه‌هودا و سامیره"لێواری ڕۆژئاوا و غه‌زه پێكدێت، نشینگه ئیسڕائیلییه‌كانی لێواری ڕۆژئاوای لێ به‌ده‌ر ده‌كرێت".
دووه‌م _ چۆڵكردنی خاك
نشینگه‌كانی لێواری ڕۆژئاوا هه‌روه‌ك ئێستا له‌بنده‌ستی ئیسڕائیل ده‌بن، چه‌ند نشینگه‌یه‌كی دابڕاویشی ده‌خرێنه‌سه‌ر، ناوچه‌ی نشینگه‌كه‌ش درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌و نشینگه دابڕاوانه‌ی ده‌خرێنه‌سه‌ری.
سێیه‌م _ قودس
قودس دابه‌ش ناكرێت، به‌ڵكو ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستینی نوێ تیادا هاوبه‌شده‌بن، پایته‌ختی هه‌ردووكیان ده‌بێت، هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كانی شاره‌كه‌ش ده‌بنه هاووڵاتی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی نوێ.
شاره‌وانی قودس(به‌شه ئیسڕائیلییه‌كه‌ی) به‌رپرس ده‌بێت له هه‌موو ناوچه‌كانی قودس جگه له ناوچه‌ی فێركردن كه حكومه‌ته‌كه‌ی فه‌ڵه‌ستینی نوێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ده‌سه‌ڵاته تازه فه‌ڵه‌ستینییه‌كه باج ده‌دات به شاره‌وانی قودس.
ڕێگه به جووه‌كان نادرێت خانووی عه‌ره‌به‌كان بكڕن، ڕێگه به عه‌ره‌به‌كانیش نادرێت خانووی جووه‌كان بكڕن، هیچ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌رباریش ناخرێنه‌سه‌ر قودس، ناوچه پیرۆزه‌كانیش وه‌ك ئێستا ده‌مێننه‌وه.
چواره‌م _ غه‌زه
میسر خاكی تازه بۆ فه‌ڵه‌ستین به‌كرێ ده‌گرێت به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی فڕۆكه‌خانه و كارگه‌كان و بازرگانی و كشتوكاڵ، بێ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت تیایدا نیشته‌جێبن، قه‌باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه و نرخ له نێوان هه‌ردوولادا دیاری ده‌كرێت له ڕێگه‌ی نێوانگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشت و پشتیوانه‌وه.
پێنجه‌م _ ده‌وڵه‌ته پاڵپشته‌كان
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پشتیوانی له‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ن بریتین له: وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت.
ده‌وڵه‌تانی پشتیوان بودجه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به به‌های 30 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژه نیشتمانییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینی نوێ ته‌رخان ده‌كه‌ن، ( تێچوونی خسته‌نه‌پاڵی نشینگه دابڕاوه‌كان و قه‌واره نشینگه‌ییه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل).
- ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌وڵه‌تانی پاڵپشت ده‌یده‌ن به‌م شێوه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌بێت:
أ- وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 20%.
ب- یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا 10%.
ج- ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتیش 70% ی ده‌كرنه ئه‌ستۆ به گوێره‌ی به‌رهه‌می نه‌وتییان.
زۆرینه‌ی بارگرانییه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت، ((چونكه ئه‌وان سوودمه‌ندی سه‌ره‌كین له‌و ڕێككه‌وتنه))
شه‌شه‌م _ سوپا
فه‌ڵه‌ستینی نوێ سوپای نابێت، ته‌نها چه‌كی سوكیان پێ ده‌بێت و ئه‌ویش به‌ده‌ست پۆلیسه‌وه ده‌بێت.
ڕێككه‌وتنێكی به‌رگری له نێوان ((ئیسرائیل)) و ((فه‌ڵه‌ستینی نوێ)) دا مۆرده‌كرێت، به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ئیسرائیل فه‌ڵه‌ستینی نوێ ده‌پارێزێت له هه‌ر دوژمنكارییه‌كی ده‌ره‌كی، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا فه‌ڵه‌ستینی نوێ پاره ده‌دات به ئیسڕائیل.
ده‌بێت تێچوونی ئه‌و پاره‌پێدانه له دانوستانی نێوان هه‌ردوولادا دیاری بكرێت به هۆی ده‌وڵه‌ت پاڵشته‌كانه‌وه.
حه‌وته‌م _ خشته‌ی زه‌مه‌نی قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردن
له كاتی واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌دا:
أ- حه‌مایس هه‌موو چه‌كه‌كانی ڕاده‌ستی ووڵاتی میسر ده‌كات به چه‌كه تایبه‌ته‌كانیشه‌وه.
ب- ئه‌ندامانی حه‌ماس به سه‌ركرده‌كانیشیانه‌وه، تاوه‌كو كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆیان، موچه له ده‌وڵه‌ته پشتیوانه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرن.
ت- سنوری ده‌ریایی كه‌رتی غه‌زه كراوه ده‌بێت به ڕووی كاڵا‌و كه‌لوپه‌ل و كرێكاران به‌ره‌و ئیسڕائیل و میسر ، كتومت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ره و یه‌هودا و سامیره(كه‌رتی ڕۆژئاوا).
پ- له ماوه‌ی ساڵێكدا له پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته‌كه ، هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی ئه‌نجام ده‌درێت، حكومه‌تێكی تازه‌ی فه‌ڵه‌ستینی پێكدێت، هه‌موو هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی مافی خۆپاڵاوتنی ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ج- به‌ندییه‌كان (دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كان): دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌ت، له ماوه‌ی 3 ساڵدا هه‌موو به‌ندییه‌كان ئازاد ده‌كرێن.
ح- له ماوه‌ی 5 ساڵدا به‌نده‌رێكی ده‌ریایی و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بۆ فه‌ڵه‌ستینی نوێ دروست ده‌كرێت، تا ئه‌و كاته فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌ری ده‌ریایی ئیسڕائیلی به‌كاردێنن.
خ- سنوری نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلی نوێ كراوه ده‌بێت له‌به‌رده‌م هاتوچۆی هاووڵاتی و كاڵاكاندا، به هه‌مان شێوه‌ی ده‌وڵه‌ته دۆسته‌كانی دیكه‌ی جیهان.
د- ((ئۆتستراد)) ێك(ڕێگه‌یه‌ك جووت سایدی خێرا) به به‌رزی 30 میتر ده‌كرێته‌وه كه كه‌رتی رۆژئاوا به كه‌رتی غه‌زه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌شداری له دروستكردنیدا ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌نه: چین 50%، یابان 10%، كۆریای باشوور10%، ئوستورالیا 10%، كه‌نه‌دا 10%، وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا 10%.
هه‌شته‌م _ نزمایی ئوردون
أ- دۆڵی ئوردون هه‌روه‌ك ئێستا به ده‌ست ئیسرائیله‌وه ده‌بێت.
ب- ڕیگای 90 ده‌گۆڕێت بۆ ڕیگایه‌كی چوار گه‌ڕه‌كی.
ت- ئیسڕائیل كه‌مكردنه‌وه‌ییه‌كی ئاشكرا ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ فراوانكردنی ڕێگاكه.
پ- دوو ڕێڕه‌وو له ڕێگه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌بنه‌وه به‌ره‌و ئوردون، ئه‌و ده‌روازانه‌ش له بنده‌ستی ئیسرائیل ده‌بن.
نۆیه‌م _ به‌رپرسیاریه‌تی
أ – ئه‌گه‌ر حه‌ماس و ڕێكخراوی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستینی ناڕه‌زایان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌م ڕێككه‌وتنه، ئه‌وا ئه‌مریكا هه‌موو پشتیوانییه‌كی دارایی خۆی بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه، گه‌ره‌نته‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات كه هیچ ده‌وڵه‌تێكی جیهان نه‌توانێت پاره و پولیان یان بۆ بنێرێت.
ب_ ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستینی به مه‌رجه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه ڕازی بوو، حه‌ماس یان جیهادی ئیسلامیش پێی ڕازی نه‌بوون، ئه‌و كات سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس و جیهاد به‌رپرس ده‌بن، بۆیه له دوای ئه‌وه ، له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی توندوتیژی له نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس یان جیهادی ئیسلامی، وویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا پشتی ئیسرائیل ده‌گرێت بۆ زیان گه‌یاندن به سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس و جیهاد، چونكه ماقول نییه چه‌ند ده‌یه‌ها كه‌س چاره‌نووسی ملیونه‌ها كه‌س دیاری بكه‌ن.
ت_ ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ناڕازی بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه، ئه‌وا پشتیوانی ئابووری بۆ ئیسرائیل ده‌وه‌ستێندرێت.
له سه‌رتای ئه‌م مانگه‌دا، غاری كۆشنه‌ری زاوا و گه‌وره ڕاوێژكاری تڕه‌مپ ووتی كه ئه‌و پلانه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست خاڵی ده‌ستپێك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ململانێی ئیسرائیلی فه‌ڵه‌ستینی و پرسه سیاسییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا واشنتۆن تاوتوێی ئه‌وه ده‌كات كه ئاخۆ ئیسرائیل ده‌توانی نشینگه‌كانی كه‌رتی رۆژئاوا بخاته‌پاڵ خۆی.
كۆشنه‌ر ووتیشی ئه‌و پلانه‌ی له میدیاكانه‌وه به ((مامه‌ڵه‌ی سه‌ده)) ناسراوه، چوارچێوه‌یه‌كی كاری واقعییه و یارای به‌ركاربوونه، یارمه‌تی هه‌ردوولاش ده‌دات ژیانێكی باشتریان هه‌بێت، به تایبه‌تیش كه له‌م دوایانه‌دا وا ڕاگه‌یه‌ندرا كه واده‌ی جیبه‌جێكردنی ده‌كه‌وێته دوای مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه.
كۆشنه‌ر ماوه‌ی دوو ساڵی خه‌ریكی ئه‌و پلانه‌ی ئاشتییه، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگی یۆنیۆی ئاینده و دوای مانگی ڕه‌مه‌زان ئاشكرا بكرێت.