شارپرێس:
کەناڵى بی بی سی بێژەرێکى بەناوبانگى خۆى لەسەر پۆستێک لەکارەکەى دوور دەخاتەوە.
دانى بیکەر رۆژنامەنوس و بێژەرى کەناڵى بی بی سی بەریتانی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە کە لەسەر وێنەیەکى تەنز ئامێز لەکارەکەى دوورخراوەتەوە.
ئەو بێژەرە نوسیویەتى، لەسەر لەدایکبوونی مناڵێکی نوئی شاھانەی بەریتانیا بڵاویکردوەتەوە ئەویش وێنەی دایک و باوکی داناوە کە دەستی مەیمونێکیان گرتوە و لەسەری نوسیوە، مناڵی شاھانە نەخۆشخانە جێ دێڵێت.
بیکەر ئاماژەى بەوەشکردوە، ھەرچەند ئەو پۆستەکەی سڕیوە و داوای لێبوردنی کرد، بەڵام بی بی سی
لێبوردنەکەی قبوڵ نەکردوە.
وتەبێژیکەنال بی بی سی ووتیئەوەی بیکەر کردویەتی خەلەلێکی ترسناکی بیرکردنەوەیەتی، بۆیە ئەو لە بی بی سی دەرکراوە.
س.هـ