ترامپ گومرگی سەر كەل‌و پەلی چینی دوو هێندە زیاد دەكات

جیهان

10/05/2019‌ 520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا ئەمەریكا گومرگی بە چەند هێندە لەسەر كەل و پەلە چینییەكان بەرزكردەوە بە نرخی 200 ملیار دۆلار، ئەمەش لەگەڵ هەڵكشانێكی گرژییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

وانشتۆن گومرگەكانی لەسەر كەل و پەلی چینی لە 10% ەوە بەرزكردەوە بۆ 25%، پەكینیش پەیمانیدا هەمان كاردانەوەی هەبێت.

وڵاتی چین لەم بارەیەوە رایگەیاند، زۆر بەداخەوە بۆ ئەم هەنگاوەی ئەمەریكا، لە هەمان كاتدا پەیمانیدا هەمان رێكار لەبەرانبەر ئەمەریكادا بگرێتە بەر.

وەزارەتی بازرگانی چین لەسەر ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی خۆی بریارەكەی واشنتۆنی پشت راستكردەوە سەبارەت بە زیاد كردنی گومرك، لە بەیاننامەكەدا هاتوە : هیواكان ئالۆزو سەرخت بوون بۆ ئەوەی چین و ئەمەریكا پێكەوە كار بكەن.. بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان لە رێگەی هاوكاری هاوبەش و راوێژكردنەوە.

سەرچاوە: BBC
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا