شارپرێس:
سه‌رۆكی یه‌كێتیی بەڵێنده‌رانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پاره‌ی بەڵێنده‌ران بدات،
ڕزگار جه‌مال,سه‌رۆكی یه‌كێتیی بەڵێنده‌رانی كوردستان رایگەیاند، نزیكه‌ی 800 ملیۆن دۆلاری بەڵێندەران لای حكوومه‌ته و پێشنیارێكی نوێ له‌وباره‌یەوه خراوه‌ته ڕوو كه مانگانه ئه‌و بڕه پاره‌یەی ئێستا ده‌درێته بەڵێنده‌ران، كه بڕی 100ملیۆن دۆلاره، بكرێته 200ملیۆن دۆلار و به به‌رده‌وامی پێیان بدرێت، به‌و هۆیه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین تا كۆتاییی ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كان ته‌واو ببن.
ئاماژەى بەوەشکرد، حكومه‌ت بۆچوونی ئەوانى وه‌رگرتووه كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كان بدرێنه‌وه، چی دەكرێت، بەوتەى خۆى وەک بەڵێندەران رایانگەیاندوە، ئەگەر به‌م شێوه‌یەی ئێستا به‌رده‌وامیی هه‌بێت، پرۆژه‌كانی كوردستان به خێرایییه‌كی زۆر ده‌ست به‌كار ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت پرۆژه ستراتیژییه‌كان، بۆ پێگەى فەرمى پارتى وایوتووە.
ڕزگار جه‌مال روونیشیکردەوە، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی دیكه دراوه بۆ مانگی 4 و ئێستاش وا خه‌ریكی دابه‌شكردنن, پێشبینیش ده‌كات ئه‌و 100 ملیۆن دۆلارەی ئێستا زیاتر بكرێت و ئەمەش به زاره‌كی بە لایه‌نی حكومی گوتراوه.
س.,هـ