گوگڵ سیستەمێكی نوێی "ئەندرۆید" بەرهەم دەهێنێت

جیهان

12/05/2019‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای گوگڵی ئەمریكی ئاشكرایكرد، لە كۆنگرەی "I/O 2019" سیستەمە نوێیەكەی ئەندرۆید ئاشكرادەكات.

سیستەمەكە نوێیەكەی گوگڵ ناوی "Android Q" كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە، كە لەسیستەمەكانی پێشوو پێشكەوتووترەو تایبەتمەندی بەرزتری هەیە.

سیستەمە نوێیەكەی ئەتدرۆید لەگەڵ سیستەمی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت "5G" دەبەسرێت‌و تایبەتە بەمۆبایلە زیرەكەكان، كە بۆ كاركردن خێراییەكی بەرزی هەیە.

هەروەها سیستەمی "Android Q" جوانییەكی زۆر دەدات بە شاشەی مۆبایلە زیرەكەكان‌و دوای ئاشكراكردنی دەخرێتە خزمەت.

هـ ـ ح