هۆكارێكی سەیر رێگر بووە لەچوونی دی لیخت بۆ یانەی مانچستەر

وەرزش

13/05/2019‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاكانی ئینگلتەرا خوێنەرایان شۆك كرد، بەوەی هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە، كە دی لیختی هۆڵەندی‌و یاریزانی یانەی ئایاكس ئەمیستەردام نەیتوانیوە روو لەیانەی مانچستەر یونایتید بكات.

رۆژنامەی "Mirror"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، یانەی مانچستەر بەنیاز بووە ئەو یاریزانە بكرێت، بەتایبەتی لەوكاتەی ڤان گال راهێنەری یانەی مانچستەر بووە، ئەوەش لەساڵەكانی 2014 و 2016.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، گفتوگۆكان باش چوونەتە پێشەوە، بەڵام لەو كاتەی خۆزێ‌ مۆرینیۆ پۆستی راهێنەرایەتی مانچستەری وەرگرتووە، رێگری كردووە لەچوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەكەی.

دی لیخت تەمەنی 21 ساڵەو لەخولی هۆڵەندی‌و تەنانەت لەخولی یانە پاڵەوانەكان ئەمساڵ ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو بەو هۆیەشەوە چەند یانەیەك لەسەر هێڵن بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.

هـ ـ ح