لیستی باشترین فڕۆكەخانەكانی جیهان بۆ ساڵی 2019 (+وێنە)

جیهان

14/05/2019‌ 1747 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی مافی گەشتیاری ئاسمانی "AirHelp"، لیستی باشترین فڕۆكەخانەكانی جیهانی بڵاوكردەوە.

لیستەكە لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری فڕۆكەخانەكان‌و قەرەباڵەغی‌و ژمارەی گەشتیارەكان دیاریكراوە، كە فڕۆكەخانەی وڵاتێكی عەرەبی لەپلەی یەكەمدایە.

بەپێی لیستەكە، باشترین فڕۆكەخانەی جیهان بۆ ساڵی 2019 فڕۆكەخانەی "حمد الدولی فی الدوحە"، لەپلەی دووەمیش فڕۆكەخانەی تۆكیۆی ژاپۆنە.

هەر بەپێی لیستەكە فڕۆكەخانەی ئەسینای نێودەوڵەتی ‌و لەدوای ئەویش فڕۆكەخانەی ئافونسۆ لەبەرازیل‌و فڕۆكەخانەی فدانسك لەپۆڵەنداش لەپلەی چوارەمدایە.

فڕۆكەخانەكانی مۆسكۆو سەنگافورە و راجیف گاندی ‌و تنریف ‌و فێراكوبوس لەپلەكانی دواتردا دێن.