شارپرێس:
محهمهد کەمال ئەبولهێل ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد کە لایەنی کوهیتی لەناو خاکی عێراقدا دەستیان بە هەڵکەندنی بیری نەوت کردووە، ئەویش لەڕێگای بەلاری هەڵکۆڵینی بیرە نەوتەکان بەئاراستەی عێراق، گوتووشیەتی لایەنی عێراقی هیشتا هیچ هەڵوێستێکی فەرمییان لەسەر ئەو بابەتە دەرنەبڕیوە.
ئەبولهێل لەلێدوانیکیدا بۆ پێگەی "ئەلمەعلوومە" گوتوویەتی "کوهیت لەرێگای هەڵکۆڵینی بیری لارەوە بەئاراستەی ناو خاکی عێراق خەریکی هەڵکۆڵینە ، ئەوەش ئەو راستییە پیشانندەدات کە ئەو نەوتەی لەئایندە دەردەهێنرێت نەوتی عێراقە نەوەک هی کوهیت.
ئەبولهێل دەشڵێت " حکوومەتی ناوەندی سەرەرای ئەوەی ئاگاداری ئەو کارەی کوهیته، بەڵام لەئاست ئەوەدا بێدەنگی هەڵبژاردووە ".
ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و وزە باس لەوە دەکات کە لیژنەکەیان بەکارهینانی خاکی عێراق بۆ دەرهێنانی نەوت لەبەرژەوەندی کوهیت دەخاتە بەر باس و ڕێوشوێنی پێویستیش لەوبارەیەوە دەگرێتەبەر.
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی