ڤیدیۆ.. "ئۆپڵ" ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی نوێ‌ بەرهەمدەهێنێت

جیهان

15/05/2019‌ 834 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئۆپڵی ئەڵمانی ئۆتۆمبیلێكی نوێی بەرهەمهێنا، كە لەجۆری قەبارە مامناوەندەو بەكارەبا كاردەكات.

ئۆتۆمبیلەكە بەدیزاینی كرۆس ئینسیابی دروستكراوەو رەنگەكانی رەش‌و سوورو چەند رەنگێكی تری هەیە، كە تەواوی لایتەكانی جۆری LED.

ئۆتۆمبیلەكە سیستەمی هەڵسوڕێنەری چواری‌و هەیە، لەگەڵ بزوێنەرێكی بەنزینی تۆربینی بەقەبارەی 1.6 لیترو هێزی 200 ئەسپ‌و بزوێنەری كارەبایی 110 ئەسپ.

ئۆتۆمبیلەكە تەنیا نمایشكراوە، وەك لەم گرتە ڤیدیۆیی دەبینێرێت‌و بڕیارە لەداهاتوو بەنرخی 25 هەزار دۆلار بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح