بنکەى موشەکى ئێران لە بەسرە جێگیرکراون.. ئەمریکا لەبارەى ملیشیا شیعەکانەوە هۆشدارى دەداتە عێراق

عیراق

15/05/2019‌ 1393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمریکا هۆشدارى دەداتە حکومەتى عێراق ئەگەر کۆنترۆڵى ملیشیا شیعەکان نەکات ئەوا خۆیان کۆنترۆڵیان دەکەن و عەلاویش ئاشکرا دەکات بنەکەى سەربازى ئێران لە بەسرا جێگیر کراون.

 

عەیاد عەلاوى سەرۆکى لیستى مواتن رایگەیاند، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەسەردانەکەیدا بۆ عێراق رایگەیاندوەـ، ئێران ژمارەیەک بنەى هاویشتنى موشەکى لە بەسرە جێگیر کردوەو ئەوەش مەترسى لەسەر ئەمریکاو ئیسرائیل و کەنداو دروست کردوە.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، مایک پۆمپیۆ رایگەیاندوە دەبێت عێراق بە زووترین کات ئەو بنکە موشکەکیانە لەوڵاتەکەیدا نەهێڵێت.

 

لەلایەکى ترەوە ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، مایک پۆمپیۆ لەسەردانەکەیدا بۆ عێراق بە سەرۆک وەزیرانى راگەیاندوە، پێویستە حکومەتى عێراق کۆنترۆڵى ئەو گروپ ملیشیا شیعانە بکەن کە نزیکن لە تارانەوەو هەڕەشە لە هێزەکانیان دەکەن.

 

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا هۆشداریشى داوە ئەگەر حکومەتى عێراق کۆنترۆڵى ئەو گروپانە نەکات ئەوا ئەمریکا بە هێز کۆنترۆڵیان دەکات.

س.هـ

بەپەلە