شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه كه داوای له به‌شێك له كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبو به‌په‌له عێراق جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه، كه دۆخی ئه‌منی له عێراقدا جێگیره و حكومه‌تی عێراق له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا و پابه‌نده به ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانوستان له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، عێراق له هه‌ماهه‌نگیدایه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان و پابه‌نده به گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه‌كان و دروستكردنی هه‌لی یه‌كسان له پێناوی پاراستنی دۆخی ناوچه‌كه.
وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا فەرمانی کرد کە فەرمانبەرە ناپێویستەکانی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن .
وەک ئاماژەیەکیش بۆ باڵیۆزخانەکەی و قونسوڵخانەی ئەمەریکیش لە هەولێر رایگەیاندوە، خزمەتگوزارییەکانی ڤیزای ئاسایی بەشێوەیەکی کاتی دەوەستن، حکوومەتی ئەمەریکی دەسەڵاتیکی دیاریکراوی هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەپەلە بۆ هاوڵاتییە ئەمەریکییەکان لە عێراق.
لەبەیاننەمەکە دەڵێت ئەوانەی بڕیاری چۆڵکردنەکە دەیانگرێتەوە با لەڕێگای گواستنەوەی بازرگانییەوە لەخێراترین کاتی گونجاو دا عێراق چۆڵ بکەن.
ه.م