لەبادینان كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی میتی توركیا دەكرێتە ئامانج

کوردستان

16/05/2019‌ 891 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبادینان كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی دەزگای هەواڵگری توركیا كرایە ئامانج‌و بەهۆیەوە چەند كەسێك كوژراون.

بەپێی سەرچاوەیەك ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر ڕێگای دهۆك ئامێدی لەناوچەی بادینان، بە تەقینەوەیەك كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی دەزگای سیخوڕی میت و سوپای توركیا كراوەتە ئامانج.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، لەئەنجامی هێرشەكە چەند كەسێك كوژراون‌و چەند كەسێكی تریش برینداربوون، كە ژمارەیان نەزانراوە.

تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی لەهێرشەكە رانەگەیاندووەو لایەنی توركیش هیچ روونكردنەوەیەكی لەو بارەوە نەداوە.

هـ ـ ح