شارپرێس:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی له‌په‌رله‌مانی ئێران داواده‌كات، له عێراق یاخود قه‌ته‌ر دانوستانی تاران‌و واشنتۆن به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له‌وپه‌ڕی گرژیدایهو ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازیی هه‌ردوو وڵات له‌ئارادایه، به‌ڵام به‌وته‌ی حیشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی له‌په‌رله‌مانی ئێران، نه لای ئه‌مریكا نهئێران نیازی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌ئارادا نییه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه پێیوایه، لایه‌نی سێیه‌م له‌كێشه‌ی نێوان ئهمریكاو ئێران بوونی هه‌یه كه، كه ئه‌و لایه‌نه ده‌یه‌وێت جه‌نگ ههڵبگیرسێتو به‌شێكی گه‌وره‌ی جیهان وێرانببێت.
فه‌لاحه‌ت پێشنیازی ئهوهشدهكات، له‌حاڵه‌تی دانوستانی نێوان ئێران‌و ئه‌مریكا، شوێنی دانوستانه‌كه یان عێراق یاخود قه‌ته‌ر بێت.
ڕ . ج