وردەكاری تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی "Xiaomi"

جیهان

18/05/2019‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگە ئەلیكترۆنییە تایبەتمەندییەكانی تەكنەلۆژی گرنگترین تایبەتمەندی مۆبایلی "Redmi Pro 2" ئاشكراكردووە، كە بەرهەمی كۆمپانیای "Xiaomi".

بەپێی پێگەكان، پرۆسێسێری مۆبایلەكە "Snapdragon 855"، رامەكەی 12 گێگابایتە، ئەوەش وا دەكات خێرایی لەمۆبایلەكانی ئێستا زیاتر بێت.

قەبارەی شاشەی مۆبایلەكە 6.39 بۆسەو دیقەی "+FHD"، بەتایبەتمەندی Cоrning Gоrilla Glаss 5،باترییەكەی 4000 میلی ئەمپێرەو (27 وات) شەحندەكرێتەوە.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە سێ‌ عەدەسەی هەیەو دیقەی 48 میگاپێكسلەو كامێرای لاوەكیشی جوڵاوە، ئەمە لەگەڵ بوونی چەند تایبەتمەندییەكی تر لەو مۆبایلە نوێیە، كە بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح