شارپرێس:
هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
سه‌ربازى دژ به ئێران، له‌وانه‌يه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه فراوان بێت يان
سنوردار، له‌وانه‌شه ڕونه‌دات. به‌ڵام چاره‌نووسى ڕژێمه‌كه‌ى تاران هه‌مان چاره‌نووسى
سه‌دام حوسێن و معه‌مه‌ر قه‌زافى ده‌بێت؛ ئه‌مه حه‌تميه‌تى مێژوويى ڕژێمه
دوژمنكاره‌كانه.
توانستى مانه‌وه‌ى
ئه‌و جۆره ڕژێمانه په‌يوه‌سته به به‌رده‌واميدانى چالاكييه دوژمنكارييه‌كانيان،
ئه‌مه‌ش گرێكوێره‌كه‌ى ڕژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن بوو كه چووه دوو جه‌نگێكى ڕاسته‌وخۆوه
دژ به ئێران و كه‌نداو، پيشتر خه‌ريك بوو جه‌نگێك دژ به سوريا هه‌ڵگيرسێنيت، له
كۆتايشدا لووتى به لووتى ئه‌مريكاى زلهێز‌دا ته‌قيه‌وه و به‌مه‌ش ڕژێمه‌كه‌ى له‌ناوچوو.
ڕژێمه دوژمنكاره‌كان هه‌ڵگرى ڕه‌فتارێكن كه‌موايه
بتوانن خۆى لێ ده‌رباز بكه‌ن، له كۆتايشدا ده‌يانگه‌يه‌نێته وێرانبوون و خۆكوژى،
هه‌روه‌ك به‌سه‌ر ئه‌ڵمانياى نازيدا هات. ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات ئه‌وه به‌دوور
بزانين كه ڕژێمه‌كه‌ى تاران به‌توندڕه‌ووى و پێكۆڵه‌وه (ئاڵێنگارييه‌وه) مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ناكات و ته‌نگژه ئاڵۆزتر ناكات. ئه‌مه‌ش سرووشتى ڕژێمه‌كه‌يه
و له‌وساوه‌ى كۆمارى ئيسلامى دامه‌زراوه له‌سه‌رى ده‌ڕوات، ڕاشيگه‌ياند كه هه‌نارده‌كردنى
شۆڕشه‌كه‌ى ئامانجيه‌تى ، له‌و ڕۆژه‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا، له ديدگايه‌كى سيوقڕاتى (ئاينى) سياسييه‌وه خه‌ريكى
هه‌نارده‌كردنييه‌تى ، هه‌ر به‌و هۆيه‌شه‌وه ناوچه‌كه له دۆخێكى سياسى به‌رده‌وامى
ناسه‌قامگيرى ئاڵۆز دايه.
ساڵانێكى دوور و درێژه، سعوديه و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه، له سياسه‌ته
دوژمنكارييه‌كانى ئێران زه‌ره‌رمه‌ندبوون، هه‌ميشه نه‌يان وويستووه ڕووداوه‌كان
به‌ره‌و هه‌ڵكشان به‌رن، به‌ڵكو گه‌ره‌كيان بووه ده‌مكوتى ئێران بكه‌ن و هه‌ميشه‌ش
سه‌وداسه‌رى ئه‌وه بوون، ئه‌م بيرۆكه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاران له ده‌ساڵى
ڕابردوو له‌سه‌ر زار و زمانان بوو، كاتێك هه‌ستيان كرد ئێران به شێوه‌يه‌كى مه‌ترسيدار
په‌ره به پرۆگرامه ئه‌تۆمييه سه‌ربازييه‌كه‌ى ده‌دات. سعوديه و ده‌وڵه‌تانى
كه‌نداو خاوخليچكيان كرد له به‌شداريكردن له هه‌ر كرده‌يه‌كى سه‌ربازى دژ به
ئێران. كه‌س شه‌ڕى نه‌ده‌وويست، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێرانيان دواخست، ئه‌مه‌ش
دۆخه‌كه‌ى به‌ره و خراپتر و مه‌ترسيدارتر برد.
دواى ئه‌وه‌ى
حه‌له‌ب و سه‌نعا، ڕياز و جه‌ده و فوجێره كه‌وتنه ناو بازنه‌ى ئاگربارانى موشه‌كه‌كانى
ئێرانه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ يان له ڕيگه‌ى حوسى بريكارييه‌وه ئه‌و موشه‌كانه‌ى ته‌قاندن.
به ئاشنابوونيشمان به ڕه‌فتارى ئيران، ده‌زانين كه تاران ئه‌مه درێژه پێ ده‌دات و
پاشه‌كشه ناكات، تا ئه‌و ساته‌ى ده‌وڵه‌ته به ئامانجگيراوه‌كان به‌ناچارى به‌ره‌نگارى
ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كات دۆخيان سه‌ختر ده‌بێت له ئێستا، هه‌روه‌ك له يه‌مه‌ن
روويدا.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى حوسييه‌كان
و ئێرانييه‌كان له يه‌مه‌ن دواكه‌وت، سستيان نواند تاوه‌كو ده‌ستيان به‌سه‌ر
نزيكه‌ى ته‌واوى يه‌مه‌ندا گرت، ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تانى هاوپه‌يمانى دژ به حوسييه‌كانى
ناچاركرد بۆ ده‌ركردنيان و گێڕانه‌وه‌ى حكومه‌ته شه‌رعييه‌كه‌ى يه‌مه‌ن، كۆششێكى
زۆر بكه‌ن بۆ ئازادكردنى ئه‌و ووڵاته له بن ده‌ستيان.
هه‌تا له‌گه‌ڵ ڕوونبوونه‌وه‌ى ئاسۆى ئه‌گه‌رى به‌يه‌كدادانه‌كانى
ئێستاش، هێشتا هه‌ندێك كه‌س له‌و پرسه‌دا ئێران به‌كه‌م ده‌زانن، وه‌ك شتێكى گاڵته‌ئامێزيش
پێيان وايه گرفته‌كه له بۆڵتۆن و تڕمپ دايه. له ڕاستيدا گرفته‌كه له تاران
و قاسم سلێمانييه.
زۆر له گرفته‌كانى تيرۆر و جه‌نگى جۆراوجۆر به‌ده‌ر له ئێران، به‌م
ناوچه‌يه‌ى ئێمه‌دا تێپه‌ريوون، حكومه‌ته‌كانى ناوچه‌كه له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنياندا
بوون و شكستيان هێنا. له سه‌رده‌مى جيمى كارته‌رى سه‌رۆكى ئه‌مريكاوه كه مه‌لاكان
له ئێران هاتنه سه‌ر حوكم، 7 سه‌رۆك ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵاتيان كردووه له ئه‌مريكا،
به هه‌موو شێوه‌كانيش له هه‌وڵى ده‌وره‌دانى ئێران و بايه‌كۆتكردنى و خه‌ڵاتكردنى
دابوون، به‌و ئومێده‌ى واى لێ بكه‌ن ده‌ستبه‌ردارى سياسه‌ته دوژمنكارييه‌كانى
بێت، به‌ڵام هيچ سوود و كه‌ڵكى نه‌بوو.
با داكه‌وتى
بين (واقعى بين) و وه‌ك خۆى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕاستييه‌كاندا بكه‌ين، نه‌وه‌ك له
گۆشه‌نيگاى بيردۆزه‌ى پلانگێڕييه‌وه بۆ پرسه‌كان بڕوانين و پێمان وابێت ئه‌وه‌ى
ڕوو ده‌دات پڕۆژه‌يه‌كى ئه‌مريكى ئيسڕائيلييه، يان پڕۆژه‌يه‌كى بازرگانى ئه‌مريكييه.
به چاوپۆشين له به‌رژه‌وه‌ندى وولاته بيانييه‌كان كه له‌و ته‌نگژه‌يه
سوودمه‌ندن، مه‌ترسى ئێران بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه و كه‌نداو، جێگه‌ى گومان
لێ‌كردن نييه. ئێستا و زياتر له هه‌ر كاتێكى ديكه‌ى پێشوو، گومان له‌و ڕاستييه
ناكرێت كه ئێران خاوه‌ن نيازى شه‌ڕانگێزانه‌يه. ئه‌وه‌ى ئێستشا له لوبنان و
سوريا و عێراق و يه‌مه‌ندا ڕووده‌دات، پاساوى هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌تاڵكردنه‌وه كه
پێيان وايه ئێران نيه‌تى پاكه، پاساوى ئه‌وانه‌ش كه پێيان وايه پرسه‌كه
كاردانه‌وه‌ى ئێرانه به‌رامبه‌ر نيازه خراپه‌كانى دوژمنه‌كانى. ئێمه له‌به‌رده‌م
واقعێكى ڕوون و ئاشكراداين كه هه‌ر ده‌بێت به‌ره‌نگارى ڕژيمى ئێرانى ببينه‌وه،
ئه‌گه‌رنا وه‌ك گا سپييه‌كه ده‌خورێين.
شه‌ڕقولئه‌وسه‌ت
نووسينى : عه‌بدولڕه‌حمان
ڕاشد
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر