رۆناڵدۆ بووە باشترینی ئیتالیا

وەرزش

19/05/2019‌ 397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس وەك باشترین یاریزانی خولی ئیتالی دەستنیشانكرا.

یەكێتی تۆپی پێی ئیتالیاو رابیتەی خولی ئیتالی رۆناڵدۆیان وەك باشترین یاریزانی خولەكە دەستنیشانكرد، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یۆڤانتۆس لەم وەرزە پێشكەشی كرد.

رۆناڵدۆ لەو وەرزە 22 گۆڵی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركردو 11 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كرد، كە توانیان بۆ جاری هەشتەم لەسەر یەك نازناوی خولی ئیتالی بەرنەوە.

رۆناڵدۆی تەمەن 34 ساڵ هاوینی رابردوو رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد، كە ئەو یاریزانە یەك وەرزە یاری بۆ یانە ئیتالییەكە دەكات.

بەدوای رۆناڵدۆ سمیر هاندانوفیچ گۆڵپارێزی ئەنتەرمیلان وەك باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانكراوەو خالیدۆ كولیبالی بەرگریكاری ناپۆلیس وەك باشترین بەرگریكار دەستنیشانكراوە.

هەروەها سێرگی میلینكوفیچ وەك باشترین یاریزانی هێڵی ناوەند دەستنیشانكراوەو فابیۆ كوالیاریلاش وەك باشترین یاریزانی هێرشبەرو  نیكولو زانیولو وەك باشترین یاریزانی لاو.

هـ ـ ح