شارپرێس:
ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) داوای ده‌ستبه‌جێ كشانه‌وه‌ی توركیا له‌عه‌فرین‌و كۆتایهێنان به‌داگیركاری ئه‌و وڵاته‌ی له‌و شاره كردووه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی نوسه‌رێكی تورك.
فه‌هیم تاشكین، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی تورك له‌بابه‌تێكدا باسی له هه‌وڵی حكومه‌تی توركیا بۆ كرانه‌وه به‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری په‌كه‌كه كردووه‌و ده‌ڵێ، ئۆجه‌لان داوای ئه‌وه‌ی له‌توركیا كردووه كه كۆتایی به‌داگیركاری سه‌ر عه‌فرین بهێنێت‌و هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه.
تاشكین ده‌شڵێ، پێناچێت توركیا ئاسان ملبدات بۆ ئه‌و داواكارییه‌ی ئۆجه‌لان، چونكه كشانه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره له عه‌فرین به‌مانای ده‌ستبه‌رداربوون دێت له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌سوریا، هاوكات ئه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كیش بۆ كشانه‌وه‌ی توركیا له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا، ئه‌وه‌ش خاڵێكه كه ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵیدا ناكۆكه.
ئه‌و نوسه‌ره توركه باس له‌وه‌شده‌كات، ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا چه‌ند دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵدان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده، پێشتریش مه‌زڵوم كۆبانێ له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ توركیا دانوستان بكه‌ن به‌ڵام به‌چه‌ند مه‌رجێك، كه دیارترینیان كشانه‌وه‌ی سوپای توركیایه له عه‌فرین‌و كۆتایهێنان به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.
ڕ . ج