شارپرێس:
دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیدانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا یه‌كێتی له ناوخۆیدا نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌كانی.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران و به‌دیاریكراوی له هه‌شتی ئه‌و مانگه‌دا نێچیرڤان بارزانی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌ركابێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی بۆدا.
هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نێچیرڤان بارزانی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌چێته په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان ناوی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی دیاریكرد، دوای ئه‌وه‌ی له 12 تا 15ی ئه‌م مانگه ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ ئه‌و پۆسته كرده‌وه.
هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان، تا ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ناوخۆیدا نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنی بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت واژۆكردووه.
"ئه‌گه‌ر تا هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و راسپاردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت یه‌كێتی نه‌گاته رێككه‌وتن، ئه‌وا پێده‌چێت پۆسته‌كانی یه‌كێتی له كابینه‌كه‌دا به به‌تاڵی بهێڵدرێنه‌وه و پارتی چاوه‌ڕوانی یه‌كێتی نه‌كات بۆ راگه‌یاندنی پێكهێنانی حكومه‌ت"، ئه‌وه‌ش به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس.
یه‌كێتی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت هه‌ریه‌كه له پۆسته‌كانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌كه‌وێت.
له وه‌زاره‌ته‌كانیش هه‌ریه‌كه له وەزاره‌تی پێشمەرگە، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، وەزارەتی رۆشنبیری، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغداد، وەزارەتی خوێندنی باڵا ده‌درێنه یه‌كێتی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت.
ه.م