"نا بۆ شەڕ".. سەدر هۆشداری كۆتاییهاتنی عێراق دەدات

عیراق

20/05/2019‌ 1029 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕەووتی سەدری، ئەوەی دووپات كردەوە نایەوێت جەنگ لە دژی ئێران بەرپابێت، ناشیەوێت هیچ لایەنێك بە جەنگ و شەڕو شۆڕ عێراق هەراسان كات و بیكاتە گۆڕەپانی شەڕ.

سەدر لەسەر  پێگەی كۆمەڵایەتی خۆی لە تویتەر، لە تویتێكیدا نووسیوویەتی: "ئێمە گەورە ‌پیاوانی عێراق، پێویستیمان بە هەڵوێستەكردنێكی لێبڕاوانە هەیە، بۆ بەدوورگرتنی عێراق لە نینۆك و كەڵبەی جەنگێكی خوێناوی، كە ئەگەر بەرپابێت، ‌تەڕ و وشك بەیەكەوە دەسوتێنێت".

سەدر دەشڵێت: عێراق پێویستی بەوەیە گەلەكەی دژ بە جەنگ دەنگ هەڵبڕێت، ئەوەشی دووپات كردەوە ئەگەر عێراق یەكدەست و یەكڕیز نەبێت، لە دۆخی بەرپابوونی جەنگدا، بە یەكجاری كۆتایی پێ دێت.

هەروەها وتیشی: "ئەوەی هۆشداریتان دەداتێ ، لە ئایندەدا خاوەنی پاساوە، ئەوەی لەسەر من بوو پێتان بڵێم پێم وتن".

سەرۆكی ڕەوتی سەدر جەختی لە‌وەش كردەوە، هەر لایەنێك عێراق بگلێنێتە جەنگەوە و بیكاتە گۆڕەپانی جەنگەكە، ئەو لایەنە دوژمنی گەلی عێراقە.

سەدر بەوە كۆتایی بە قسەكانی ‌هێنا كە نووسیوویەتی : "بەسە جەنگ ‌".

وەرگێران: لوقمان حاجی قادر