شاندێکى پەرلەمانى کوردستان لەسەر جوتیارانى هەرێم و کەرکوک سەردانى بەغدا دەکات

کوردستان

20/05/2019‌ 186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە شاندێکى پەرلەمانى کوردستان سەردانى بەغدا بکات سەبارەت بە پارەى جوتیاران و کێشەى ناوچە کێشە لەسەرەکان.

 

بەپێى زانیارییەکانى شارپرێس بڕیارە سبەینێ شاندێکى پەرلەمانى کوردستان سەردانى بەغدا بکات و لەبارەى پارەى جووتیارانى هەرێم و کێشەى جوتیارانى ناوچە کێشە لەسەرەکان گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا بکات.

 

بڕیارە لەو سەردانەدا شاندەکەى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و وەزیرى بازرگانى و ژمارەیەک بەرپرسى دیکەى بەغدا کۆببنەوە.

 

جوتیارانى هەرێم پارەى ساڵەکانى ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ یان وەرنەگرتووەو هەروەها ماوەیەکشە عەرەبە هاوسەردەکانى کەرکوک دەست بەسەر موڵکى جوتیارانى کەرکوک دەگرن و بەرهەمەکانیان بۆ خۆیان دەبەن.

س.هـ