شارپرێس:
پزیشكان و شارەزایانی بواری خۆراكی دەڵێن زوو هەستان لەخەو گەلێك سوودی هەیە وەك ئەوەی یارمەتی مرۆڤ دەدات بەوەی بەشێكی زۆری ئەركەكانی جێبەجێ بكات و هەستێكی ئارامی دەروونی پێدەبەخشێت و وادەكات بەسەر دوودڵیدا زاڵ بێت .
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەو ئامۆژگاییانە باس دەكەن، كە وادەكەن زوو لەخەو هەڵبستین :
خواردنی گیای سووك و دووركەوتنەوە لە خواردنی رۆن و شیرینی و خواردنی سووركراوە .
پێش خەوتن ئامێرە كارەباییەكان و ئینتەرنێت بەكارمەهێنە .
زوو برۆ سەرجێگای خەو ، با زەنگی ئاگاداركردنەوەكە لێتەوە دوور بێت ، لەبەر ئەوەی ئەگەر لێتەوە نزیك بێت بێئەوەی خۆت بزانیت دوودڵ و رارات دەدكات و نایەڵێت خەوت لێبكەوێت .
گوێ لە مۆسیقا بگرە و یارییە وەرزشییەكان بكە و كتێب بخوێنەوە و پلانی كاری رۆژی دواتر دابنێت .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی