نزیكەی ٤٠٠ ئەندامی كۆنگرێس داوا دەكەن ئەمەریكا لە سوریا بمێنێتەوە

جیهان

21/05/2019‌ 613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نزیكەی ٤٠٠ ئەندام لە هەردوو ئەنجوومەنەكەی كۆنگرێسی ئەمەریكی (ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران) داوا لە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكەن هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە سوریا بهێڵێتە ، ئەوەش بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەكانی گرووپەتیرۆریستییەكان كە هەڕەشە لە نزیكترین هاوپەیمانمان دەكەن لە ناوچەكە   .

ئەو ئەندامانەی كۆنگرێس واژوویان لەسەر نامەیەك كردووە، كە تێیدا داوا لە ترامپ دەكرێت ڕۆڵی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە سوریا هەر بەردەوام بێت ، بەجۆرێك باس لەوە دەكەن كە ئەوان بە گرووپە توندڕەوەكانی ئەوێ  "زۆر نائاسوودەن" .

لە نامەكەدا، كە ئەو ژمارە لە ئەندامانی كۆنگرێس واتە ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران واژووەیان كردووە كە بەتێكرایی ٥٣٥ ئەندامن و دەڵێن " لەكاتێكدا نزیكترین هاوپەیمانەكانمان لە ناوچەكە ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە ، سەركردایەتی وڵاتە یەكگرتووەكان و پشتیوانییەكەی رۆلێكی یەكلاكەرەوە دەگێڕن ".

هەر لەنامەكەدا داوا لە ترامپ كراوە كە گوشار بخاتە سەر هەر یەك لە ئێران و رووسیا و حزبوڵلای لوبنانی لەسەر چالاكییەكانیان لە سوریا.

لە مانگی دیسەمبەرەوە ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی كۆنگرێس جا چی لە دیموكراتەكان بن یان كۆمارییەكان لە سیاسەتەكانی ولاتەكەیان لە سوریا نیگەران بوون ، ئەوەش كاتێك دۆناڵد ترامپ  و تیمەكەی بڕیاریاندا كە سەرجەم هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە سوریا بكێشنەوە.

بەڵام لە مانگی شوباتدا ترامپ لەژێر گوشاردا لە بڕیارەكەی پاشەكشەی كرد و بڕیاریدا بەشێك لە هێزە سەربازییەكانی لە سوریا بهێڵێتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی