شارپرێس:
وه‌زیری پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوانی عێراق ده‌ستپێكردوه و بڕیاره‌ی له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ئاینده پڕۆسه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
سه‌باح دلێمی وه‌زیری پلاندانانی عێراق كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێریی دانیشتوانه له عێراقه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، "لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ئێستاوه هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌ده‌ن بۆ ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان تاوه‌كو واده‌ی دیاریكراوی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه كه ماوه‌كه‌ی 16 مانگه".
وتیشی، "پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتوانی عێراق چه‌ندین داتا و زانیاریی تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی دابین ده‌كات له‌پێناو خستنه‌ڕوی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و متمانه‌ی خۆشی پیشاندا له‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه سه‌ركه‌وتو بن.