شارپرێس:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، توانیویانه ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا بوه‌ستێنن، به‌ڵام ده‌ڵێت، "هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران كۆتایی نه‌هاتووه".
پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پێنتاگۆن رایگه‌یاند، "بڕواموایه هه‌نگاوه‌كانمان تا ئه‌و په‌ڕی راده وردن و ئه‌وه‌ی له هه‌موو شت گرنگتره ئه‌وه‌یه توانیمان ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگرین".
هه‌رچه‌نده شاناهان هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام وتی، "هێشتا له قۆناغێكداین، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران به هێزه".
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتووه‌ته لوتكه و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌مریكا كه‌شتی جه‌نگی ئه‌براهام لینكۆڵن و فڕۆكه‌ی b52ی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
پنتاگۆنیش دەڵێت، ئەو هێز و چەك و چۆڵە لەلایەن كەشتی فۆكەهەڵگر ئەبراهام لینكۆڵن و كەشتییە جەنگییە گورزوەشێنەكانی ئەمریكا لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەكاردەهێنرێن ، لەكاتی بوونی هەر بەڵگەیەك كە بیسەلمێنێت ئێران گەیشتوه‌تە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشی بۆ هەستان بە هەر پرۆسەیەكی هێڕشكردنە سەر ئامانجە ئەمەریكی و هاوپەیمانەكانمان لە كەنداو .
ه.م