نەتەوەیەکگرتووەکان: داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووەو هێشتا مەترسییە

عیراق

21/05/2019‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، هێشتا مەترسى سەرهەڵدانەوەى داعش هەیە لە عێراق و گروپە چەکدارەکانى تریش لەدەرەوەى  یاساکان کار دەکەن.

 

ئەمشەو ئەنجومەنى ئاسایش کۆبوونەوەى لەبارەى عێراقەوە بەرێوەبردو تیایدا نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، گەندەڵى هەڕەشەیەکى گەورەیە لەسەر عێراق و سەرۆک وەزیرانیش بڕیاریداوە کە رووبەرووى گەندەڵى ببێتەوە.

 

نوێنەرى یو ئێن ئاماژەى بەوەشکرد، تائێستاش داعش مەترسییە لەسەر عێراق و شانە نوستوەکانیان چالاکییان هەیە.

 

هەروەها روننیکردەوە، گروپە چەکدارەکان لەدەرەوەى یاسا کارەکانیان دەکەن و پێویستە عێراق کۆنترڵیان بکات.

س.هـ