شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، داهاتی نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كان ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، كه به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێنج ملیار دۆلاره.
حازم خالیدی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم 600 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌یه، له‌ساڵێكدا ده‌كاته 12 ملیار دۆلار، بۆیه پێویسته هه‌رێم بڕی 5 ملیار دۆلار له‌داهاتی نه‌وت‌و داهاتی خاڵه سنورییه‌كان بداته به‌غدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی، پێویسته حكومه‌تی عێراق، وه‌زیری دارایی عێراق‌و حكومه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ندبن به‌ده‌ستوور و ئه‌و بڕگانه‌ی له‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراقدا هاتووه.
خالیدی داوای له‌په‌رله‌مانی عێراقیش كرد هه‌نگاوی خۆی له‌باره‌ی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێمی كوردستان به‌یاسای بودجه بنێت.
ڕ . ج