نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورە تۆماردەكات

جیهان

23/05/2019‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.19 دۆلار بەرێژەی 1.7% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.99 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.71 دۆلار بەرێژەی 2.7% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.42 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو ئەگەر هەیە لەرۆژانی داهاتوو نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

هـ ـ ح