ئێران لەماوەی ساڵێكدا دەتوانێت بۆمبی ئەتۆمی دروست بكات

جیهان

23/05/2019‌ 1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"پێدەچێت ئێران بتوانێت لە ماوەی ساڵێكدا بۆمبی ئەتۆمی دروست بكات"، ئەمە ناونیشانی وتارێكی (ئیلنار باینازاروف)ە لە گۆڤاری (ئیزفستیا)، دەربارەی تواناكانی تەكنەلۆجی ئێران بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی نووسراوە.

لەوتارەكەدا هاتووە: ئەگەر ئێران بیەوێت دەتوانێت بۆمبی ئەتۆمی لەماوەی ساڵێكدا دروست بكات، كە ئەمە قسەی شارەزایانی بواری فیزیای ئەتۆمییە، لە پەیمانگەی لێكۆڵینەوەی ئەتۆمی لە دوبنا، ئەوەیان روونكردووەتەوە  بە گوێرەی راپۆرتی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی ئێران ئەوەندەی یەدەگ هەیە بۆ دروستكردنی بۆمبێك بەش بكات، بەڵام پێك هاتەی كیمیایی بەتەنیا بەش ناكات، پێویستی بەئامێری تەینەوەو بۆمبی پێكەوە نوساو هەیە، ئەمەش بەگوێرەی قسەی شارەزایان ئێران نییەتی.

هەر بەگوێرەی قسەی گەورە توێژەری پەیمانگەی لێكۆڵینەوە لەدوبنا، ئیگۆر گولوتفین، چارەنووسی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران پشت بە بەردەوامی هێنانی مادەی خاو دەبەستێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لەچوارچێوەی پیشەسازیدا.

 لەنزیك ئێران، وڵاتی كازاخستانی لێیە، كە ئەو وڵاتە پلەی دووەمی هەیە لەجیهاندا لە رووی هەبونی یۆرانیۆم و یەكەمە لە رووی بەرهەمهێنانیەوە بە رێژەی 11.81% لە یەدەگی جیهان. 

لەفیبرایەری 2017، سەرۆكی دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی ئەكبەر ساڵحی وتی: وڵاتەكەی 950 تۆن لە یۆرانیۆمی خەست لەماوەی سێ ساڵدا لە كازاخستان دەكڕێت، لەگەڵ ئەوەدا ئێران بە شێوەی فەرمی كەس پەلەی دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی نییە.

شارەزا لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی سیاسی‌و بەریوەبەری بەرنامەی روسیاو رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ئەتۆمی ئەدلان مارگۆییف، فەتواكەی رابەری شۆرشی ئیسلامی عەلی خامنەیی هێنایەوە یاد لە ساڵی 2013، لە فەتواكەدا وتبووی: بۆمبی ئەتۆمی پێچەوانەی رێساكانی ئیسلامە و وڵات بەهیچ جۆرێك دروستی ناكات.

مارگۆییف باسی لەوەش كردووە ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم چواردە جار پشكنینی ئەنجامداوەو دەركەوتووە ئێران چەكی ئەتۆكی نییە، بۆ دروست كردنی یەك كڵاوەی جەنگی 8 كیلۆگرام لەپلۆتونیوم یان 25 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پێویستە، ئاستەمیشە سوتەمەنی بەكارهێنراو لەوێستگەكانی وزەی ئەتۆمی بەكارهێنرێت لە نێویشیاندا پرۆژەی بوشەهری روسی، چونكە مەرجەكانی گرێبەستەكە ئەوەیە روسیا سوتەمەنی ئەتۆمی بەكارهاتو دەبات، و ئێران ناتوانێ لە هیچ قۆناغێكدا دەستی بەو سوتەمەنیە بگات.

بۆ دووپاتكردەوەی ئەمەش، سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی یەكێتی روسی قوستەنتین كوساچیف وتی: مۆسكۆ رێگە بە ئێران نادات چەكی ئەتۆمی هەبێت. بەگوێرەی قسەكانی ناوبراو بێت سەرچاوەی سەرەكی ئەم هەواڵە بە نمرە یەك ئەمەریكا و ئەو لایەنانەیە كە پاڵپشتییان كرد بۆ كشانەوه لە مامەڵەی ئەتۆمی، بۆ ئەوەی دووپاتیبكەنەوە دانوستان لەگەڵ ئێران سوودی نییە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا