شارپرێس:
سەرچاوە حکومییە
ئاگادارەکان زانیاریی وردیان لهبارهى قۆناغی دوەمی ههڵمهنى ڕاوەدونانی تێوەگلاوانی
دۆسیەکانی گەندەڵی ئاشکراکرد کە بەدواداچونی خانوبەرەو کۆمەڵگە نیشتەجێبونەکانی بەرپرسان
لەئەمریکا، ئەوروپاو تورکیا لەخۆدەگرێت، هاوکات ڕونیانکردەوە، ئەم قۆناغە وەزارەتەکانی
تەندروستی، نەوتو کارەبا دەگرێتەوە.
چهند سهرچاوهیهك
وتویانه، "قۆناغی دوەمی ههڵمهتهكهى سهرۆك وهزیرانى عێراق دژى گهندهڵكاران،
تەواوی ڕێکارە یاساییەکانی کۆتایی پێهێناوەو پێداچونەوە بەدۆسیەکانی هەندێک لەوەزارەتەکاندا
کراوە، کە چەندین کەسی دەستڕۆیشتوو لەبەڕێوەبەرانی وەزارەتەکانی تەندروستی، نەوتو
کارەبا لەپشتینەوە وەستاون".
ئهوهشیان
ئاشكراكردوه، "ئەو دۆسیانە لەلایەن لیژنەی تایبەتی دژ بەگەندەڵییەوە کە سەرۆک
وەزیران سەرپەرشتیدەکات لێکۆڵینەوەیان لێکراوەو شوێنپێی پارە دزراوەکان هەڵگیراوە
کە هەندێک کەس پەرۆشبون بۆ وەبەرهێنانیان لەڕێگەی کڕینی خانوبەرەی گرنگ لەئەمریکا،
ئەوروپاو تورکیا، بەوپێیەی تێوەگلاوانی دزینی دارایی گشتیی پەرۆشبون بۆ دروستکردنی
کۆمەڵگەی نیشتەجێبون بەتایبەتمەندیی ناوازە بۆ ئەوەی وەک پڕۆژەی وەبەرهێنان بەکاریانبهێنن
کە قازانجی گەورە بەدەستدەهێنن".
ئهوهش باسكراوه،
"پەیوەندیی بەو دەوڵەتانەوە کراوە کە ئەو خانوبەرانەیان تێدایەو گومان لەبنەچەی
داراییان هەیە کە خۆیان لەخۆیاندا سەروەتێکی خەیاڵین لەدراوی قورسو لەسەرچاوەکانی
دەوڵەت ڕاکێشراونو ئەم بابەتەش بەشێوەیەکی یاسایی چارەسەردەکرێت"، ئاماژەیان
بەوەشکردوه، "لیستێکی نوێی ناوی تێوەگلاوانی گەندەڵی بەڕێوەیە کە هەندێکیان
کەسایەتیی ناسراونو هەندێکی دیكهیان دەسەڵاتیان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا هەیە،
چونکە سروشتی ئەو گرێبەستانەی کە کەموکوڕی یان گومانی گەندەڵییان تێدایە، هەندێکجار
لەلایەن کەسانی نزیک لەخاوەن بڕیارەکانەوە تێدەپەڕێندرێن بەهۆی ئەوەی خاوەنی دەسەڵاتی
بێسنورن".
لهو زانیاریانهى
ئاشكراكراون، "حکومەت لەئێستادا خەریکی تاووتوێکردنی پێشنیازی پڕۆژەیاسای (لەکوێت
بوو ئەمە؟)یەو لەئەگەری کۆتاییهاتنی گفتوگۆکانی لەناو حکومەتداو تێپەڕاندنی لەکۆبونەوەکانی
ئەنجومەنی وەزیراندا، ڕەوانەی پهرلهمان دەکرێت بۆ پەسندکردنی تا ببێتە یاسایەکی
کارپێکراو".
کەمپەینێکی دەستگیرکردن،
بەرەبەیانی یەکشەممەی ڕابردوو دەستیپێکردو بەرپرسانی سیاسیی، پەرلەمانتارانو
بازرگانانی گرتەوە لەچوارچێوەی کەمپەینی دژ بەگەندەڵیدا، کە عەلی زەیدیی لەمیانی کۆبونەوەی
ئەنجومەنی وەزیراندا بە"قۆناغی یەکەم" لەڕێکارە فراوانترەکان بۆ گەڕاندنەوەی
دارایی گشتیی ناوى بردبوو، هاوکات دەزگا چاودێرییەکانی ڕاسپارد بۆ پێشوازیکردن لەهەر
ئاماژەیەک کە پەیوەندیی بەحاڵەتەکانی گەندەڵی یان کەمتەرخەمی لەدامەزراوەکانی دەوڵەتدا
هەبێت.
لەو چوارچێوەیەدا، دەستەی
دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاندوه، فەرمانەکانی دەستگیرکردن بهگوێرهى یاساو لەژێر
چاودێری دەسەڵاتی دادوەریدا جێبەجێدەکرێن، لەکاتێکدا زانیارییەکانی لێکۆڵینەوەکە
بهگوێرهى سەرچاوە دادوەرییەکان ئاماژە بەبەردەوامیی کردنەوەی دۆسیەی نوێ دەکەن کە
ڕەنگە لەماوەی داهاتودا کەسایەتییەکانی دیكه بگرێتەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەکان
بۆ گەڕاندنەوەی دارایی گشتییو بەدواداچون بۆ تێوەگلاوان لەناوەوەو دەرەوەی عێراق.
